Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە هەولێر 4ـەمین دیداری گەشەپێدان بۆ 450 قوتابی بەڕێوەچوو

هۆرڤان رەفعەت

هۆرڤان رەفعەت

06-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

هۆرڤان رەفعەت ، پەیامنێری سیاسی و مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداوە لە شاری هەولێر.
 
هۆرڤان لە 23ی حوزەیرانی 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان. دوای ئەزموونی کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستپێشخەرییە میدیاییەکان، لە ساڵی 2016 کاروانی رۆژنامەڤانیی خۆی دەستپێکرد.
 
لە ساڵی 2020 وەک پەیامنێر پەیوەندیی بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و لەو کاتەوە رووماڵی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووە. لە ساڵی 2024 وەک پەیامنێری سیاسی لە نووسینگەی سەرەکیی رووداو لە هەولێر دەستبەکار بوو.
 
لە چوارچێوەی کارە نێودەوڵەتییەکانیدا، رووماڵی لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، سووریا، تورکیا و لوبنان ئەنجامداوە. لە دیارترین کارە مەیدانییەکانی، رووماڵکردنی لووتکەی عەرەبی-چینی لە ریاز و بوومەلەرزەکەی ساڵی 2023ی تورکیا و سووریا بوون.
 
هۆرڤان رەفعەت، بە توانای باسکردنی پرسە سیاسییە ئاڵۆزەکان و پێشکەشکردنیان لە چوارچێوەی گێڕانەوەیەکی ورد و روون دەناسرێتەوە.

هۆرڤان رەفعەت
هۆرڤان رەفعەت06-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە، 06.08.2026، رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان و قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف، 4ـەمین دیداری گەشەپێدانی بۆ قوتابیان لە شاری هەولێر رێکخست.

دیدارەکە بەناونیشانی "پەیوەندییەکان لە جیهانی گۆڕاودا" بەڕێوەچوو و تێیدا 450 قوتابی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە زیاتر لە 50 شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستانەوە بەشدار بوون. ئامانج لە دیدارەکە گەشەپێدانی پەیوەندیی گەنجان بوو لەگەڵ خۆیان، خێزان و کۆمەڵگەکانیان.

ئەحمەد هەورامی، ئەندامی لیژنەی باڵای 4ـەمین دیداری گەشەپێدان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەستمان کرد بابەتی پەیوەندییەکان لە کوردستان و جیهان گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە، بەتایبەت پەیوەندییە کۆمەڵایەتی، سیاسی، هزری و تەکنەلۆژییەکان. بۆیە ئەم بابەتەمان بە پێویستییەک زانی بۆ قوتابیان و گەنجان."

رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان، کە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، ساڵانە ئەم دیدارە رێکدەخات. ئامێز عەبدولکەریم، جێگری سەرۆکی رێکخراوی باڵیۆزانی زانست کە هاوبەشی رێکخستنی دیدارەکەن، گوتی: "بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نەبوونی پەیوەندیی دروست بووەتە کێشە. پێمان وابوو گرنگیدان بە بابەتی پەیوەندییەکان باشترینە بۆ ئەمساڵ، بۆ ئەوەی ببینە تاکێکی باشتر بۆ خۆمان، خێزان و کۆمەڵگەکەمان."

لە دیدارەکەدا ژمارەیەک مامۆستا و راهێنەری بە ئەزموون باسیان لەوە کرد کە بناغەی کۆمەڵگەی دروست، پەیوەندیی دروستە.

ئاسۆ نەجات، یەکێک لە قوتابییە بەشداربووەکان، لەبارەی ئەزموونی خۆیەوە دەڵێت: "بەداخەوە ئێستا لە کۆمەڵگەدا گەنجی زۆر گۆشەگیرمان هەیە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە تێکەڵی کەس نابن و هەوڵ بۆ پێشخستنی خۆیان و ئاستی زانستی و هزریان نادەن."

میهاد مەولوود، بەشداربوویەکی دیکە کە لە کەرکووکەوە هاتبوو، گوتی: "لەم دیدارە ژمارەیەک گەنج لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستانەوە هاتوون و لێرە هەموومان یەکدی دەبینین، ئەوەش وادەکات باشتر تێکەڵ بین و بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ بکەین."

بەنان رەمەزان، کە لەگەڵ 16 قوتابی دیکە لە زاخۆوە بەشدار بوو، گوتی: "کۆمەڵگە لە تاکەکان پێکدێت، ئەگەر پەیوەندیی نێوان تاکەکان باش بێت، بە دڵنیاییەوە پەیوەندیی نێو خێزانیش باش دەبێت. ئەگەر خێزانەکانیش پێکەوە کۆک بن، شارەکان و دواتریش تەواوی کۆمەڵگە باش دەبێت."

ساڵانە ژمارەیەک لەو قوتابیانەی بەشداریی دیدارەکە دەکەن، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ، کۆبوونەوە و پێشبڕکێی تایبەت بە قوتابیان، دەبرێنە تورکیا و وڵاتانی دیکە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و زانستیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە