Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 کۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ و شارەوانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و دامودەزگاکانی دیکە

کۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ و شارەوانی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و دامودەزگاکانی دیکە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ: نابێت بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشى لە زێدەڕۆیی بکرێت

ئازاد پیرچاوشی

ئازاد پیرچاوشی

22-07-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی22-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن. باسی لە زێدەڕۆیی سەر موڵکی گشتیش کرد و رایگەیاند، "رێگەپێدان بە زێدەڕۆیی پێچەوانەى یاسا و بڕیارەکانى حکومەتە و نابێت بەهیچ شێوەیەک چاووپۆشى لێبکرێت".
 
رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایسە داراییەکان کردەوە و رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە، کە بەداخەوە، کاریگەریی زۆری کردووەتە سەر بژێوی و بارودۆخی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی".
 
ئەو قسانەی وەزیری ناوخۆ لە کۆبوونەوەیەکدا بوو کە وەزیری شارەوانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاری هەولێر، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، سەرۆکی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادەی بوون.
 
رێبەر ئەحمەد باسی "پیلانێکی کرد کە لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان گیرابوونەبەر، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان نەمێنێت، یاخود لاواز بكرێت، بەڵام نەتوانرا ئیرادەى خەڵکى هەرێمى کوردستان لاواز بکرێت، هەرێمى کوردستان لە پێشکەوتنەکانى نەوەستاوە و بەردەوام بووە لە گەیاندنى پڕۆژە و خزمەتکردنى هاوڵاتییانى". 
 
لەبارەی رێگریکردن لە زێدەڕۆ بۆ سەر موڵکی گشتی، رێبەر ئەحمەد گوتی، "دەبێت بەرپرسانى یەکە کارگێڕى و ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم دامودەزگاکانى ترى حکومەت بە تووندى بەردەوامبن لە رێگریکردن لە زێدەڕۆیى و هەرسەرپێچییەک هەبێت راستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى رێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە رێکارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەش بکرێت کە لەسەرحسێبى خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکومەت و گشتیى دەکەن". باسی لەوەش کرد، "رێگەپێدان بە زێدەڕۆیی پێچەوانەى یاسا و بڕیارەکانى حکومەتە و نابێت بەهیچ شێوەیەک چاووپۆشى لێبکرێت".
 
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی لە پاراستنی حەرەمى گوند و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى کرد و گوتی، "دەبێت لە زوترین کاتدا میکانیزمى گونجاو بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسە و پۆلێنکردن و نیشانکردنى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى و هاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت و رێوشوێنى پێویست بگیرێتەبەر".
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و رێزگرتن لە هاووڵاتییان لە فەرمانگەکان کردەوە و رایگەیاند، دەبێت کارئاسانیی تەواو بۆ هاووڵاتییان بکرێت.
 
کۆبوونەوەکە بڕیاری دا لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتەکانى ناوخۆ، وەزارەتى شارەوانى و پارێزگاى هەولێر پێکبهێنرێت و لە ماوەی یەک هەفتەدا پرسی زێدەڕۆ بۆ سەر موڵکی گشتی یەکلایی بکەنەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە