Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە چین چیدیکە مرۆڤ ترافیک لایتەکان بەڕێوەنابەن و قەرەباڵخیش کەمدەبنەوە

مەهدی فەرەج

مەهدی فەرەج

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

لە پەکینی پایتەختی چین، کە زیاتر لە 8 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێدایە، چیتر مرۆڤ ترافیک لایتەکان بەڕێوەنابات، بەڵکو "مێشکێکی دیجیتاڵی" ئەو کارە دەکات. ئەم سیستەمە نوێیە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە، لە یەک چرکەدا زانیاریی ملیۆنێک گەشت شیدەکاتەوە و هەر 100 میلی چرکەیەک جارێک، کاتی گڵۆپەکان بەپێی چڕیی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕێت.

پڕۆژەکە بە ناوی "AI Traffic Police" ناسراوە و لە پەکین و شارە پلە یەکەکانی دیکەی چین پەرەی پێدەدرێت. جێسی یان، شارەزای ئایتی لە کۆمپانیای KUNLUN، دەڵێت: "حکومەت تەکنەلۆژیای AI بۆ بەڕێوەبردنی هاتووچۆ بەکاردەهێنێت کە جەنجاڵی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە. کاتێک ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەیەک نامێنێت، راستەوخۆ گڵۆپەکە سوور دەبێت و بۆ ئەو رێگەیەی ئۆتۆمبێلی لێیە، دەبێتە سەوز."

بەهۆی ئەم سیستەمەوە، وەستانی ئۆتۆمبێل بە رێژەی 20% بۆ 30% کەمبووەتەوە و لە کاتە قەرەباڵخەکانی بەیانیاندا، هەر شۆفێرێک بە تێکڕا 11 خولەک کاتی بۆ دەگەڕێتەوە.

ژانگ وێن بن، شۆفێرێکی تەکسییە و ئاماژە بەوە دەکات کە پێشتر هەندێک رێگە زۆر قەرەباڵخ بوون، بەڵام ئێستا زۆر ئاسوودەترە. ئەو دەڵێت: "هەست دەکەم ئەم تایبەتمەندییە زۆر نایاب و گونجاوە."

لە شارێکی وەک پەکین، کات بەنرخە. بۆیە ژیریی دەستکرد لێرە تەنیا بۆ ئاسانکاری نییە، بەڵکو بۆ رێگریکردنە لە بەفیڕۆدانی کات و سووتەمەنی.

لیو شیاو، مامۆستایەکی بنەڕەتییە و پێیوایە ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر کاریگەرە. ئەو دەڵێت: "پێویستمان پێیەتی، چونکە کاتمان بۆ دەگەڕێنێتەوە. لێرە هەموو کەسێک سەرقاڵە و کات پارەیە. من زۆر رازیم."

ئەم تەکنەلۆژیایە لە قۆناخی تاقیکاری دەرچووە و بووەتە راستییەکی رۆژانە لە شارەکانی چین. لە رێگەی کامێرا، سانسۆری زیرەک و ژیریی دەستکردەوە، سیستەمەکە لەبری پۆلیسی هاتووچۆ بڕیار دەدات کام شەقام دابخرێت و کامە بکرێتەوە، بەمەش شارە گەورەکان فێری "بیرکردنەوە" دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە