Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

نیویۆرک.. رێپێوانی رۆژی کۆلۆمبەس بە بەشداریی ملیۆنێک کەس و بەبێ بەشداری سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەچوو

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

نامۆ عەبدوڵڵا -  نیویۆرک

رۆژی دووشەممە، ئاڤەنووی پێنجەم، یەکێک لە شەقامە ناسراوەکانی نیویۆرک، بۆ بەڕێوەچوونی رێپێوانی ساڵانەی رۆژی کریستۆفەر کۆلۆمبەس داخرا. نزیکەی ملیۆنێک کەس بەشدارییان تێدا کرد، بەڵام بۆ یەکەمجار لە رووداوێکی دەگمەندا، زۆهران مامدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، ئامادەی رێپێوانەکە نەبوو، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.


رێپێوانەکە بۆ رێزلێنان بوو لە کریستۆفەر کۆلۆمبەس، ئەو دۆزەرەوە ئیتاڵییەی کە ئەمریکای دۆزییەوە و ئەمڕۆ بووەتە کەسایەتییەکی جێی مشتومڕ. ئەو هەنگاوەی سەرۆکی شارەوانی، رەخنەی بەشێک لە ئەندامانی پارتەکەی خۆشی لێکەوتەوە.

تۆم سۆزی، ئەندامی دیموکراتی کۆنگرێس، بە رووداوی گوت، "ئەوە جێی داخە. ئەمە رێپێوانێکی زۆر جوانە و کاتێکی خۆشە. پێویستە هەمووان ئاهەنگ بۆ ئەم کولتوورە نایابەی ئەمریکییە ئیتاڵییەکان بگێڕن".

بەشداربووانی رێپێوانەکە ئاڵای ئیتاڵیا و ئەمریکایان دەشەکاندەوە، وەک پەیامێک کە دەتوانن لە هەمانکاتدا هەڵگری دوو ناسنامە بن. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، ملیۆنان ئیتاڵی هاتنە ئەمریکا و لە ساڵانی 1930ـەکاندا، نزیکەی 17%ی دانیشتووانی نیویۆرک ئیتاڵی بوون، بەڵام ئەمڕۆ رێژەکەیان بۆ نزیکەی 5% بۆ 6% کەمبووەتەوە.

بەشداربوویەکی رێپێوانەکە دەڵێت، "رۆژی کۆلۆمبس بۆ من واتای کۆڵەندان دەگەیەنێت، واتای ناسینی رەگ و ریشەتە و ئەوەی بزانیت هەموو ئەو رەنجەی ئەمڕۆ دەیدەیت لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە".

سەبارەت بە بەشدارینەکردنی سەرۆکی شارەوانی، بەشداربوویەکی دیکە گوتی، "پێموایە پەیامێک دەنێرێت، بەڵام لانیکەم هەموومان کاتێکی خۆش بەسەردەبەین و پێویستمان پێی نییە بێتە ئێرە".

ئەم یادە کە دەیان ساڵە بەڕێوەدەچێت، لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە جێی مشتومڕ. لای زۆرێک لە ئەمریکییە بە رەچەڵەک ئیتاڵییەکان، کریستۆفەر کۆلۆمبەس پاڵەوانە، بەڵام لای ئەمریکییە رەسەنەکان (هیندییە سوورەکان)، هێمای داگیرکاری و ئەو نەهامەتییانەیە کە دوای هاتنی ئەوروپییەکان بەسەریاندا هات. زۆهران مامدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، لەگەڵ بۆچوونی دووەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس
جیهان19-10-2026

لافاوێکی گەورە لە ئیسپانیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران
جیهان19-10-2026

حووسییەکان کەمپێکی سەربازیی یەمەنیان بۆردوومان کرد و 53 کەس کوژران

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند
جیهان19-10-2026

فەرەنسا قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە