Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی لە کۆشکی سپی. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی لە کۆشکی سپی. وێنە: AFP

جیهان

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: چاوەڕێی ئەوە دەکەین عەلی زەیدی پابەندییەکانی جێبەجێ بکات

دیار کوردە

دیار کوردە

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا هەواڵی جێگیرکردنی درۆن و یەکەی درۆنی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
جیهان21-10-2026

ئۆکراینا هەواڵی جێگیرکردنی درۆن و یەکەی درۆنی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

ئۆکراینا دەنگۆی جێگیرکردنی درۆن لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و بە "چەواشەکاری" ناوی دەبات
جیهان21-10-2026

ئۆکراینا دەنگۆی جێگیرکردنی درۆن لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و بە "چەواشەکاری" ناوی دەبات

ویتکۆف دەچێتە رووسیا و زیلینسکی دەڵێت، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییان لەگەڵ واشنتن دەستیپێکردووەتەوە
جیهان21-10-2026

ویتکۆف دەچێتە رووسیا و زیلینسکی دەڵێت، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییان لەگەڵ واشنتن دەستیپێکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو چاوەڕوانییەی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە کە هەموو ئەو پابەندییانە جێبەجێ بکات لە مانگی تەمموزدا بە دۆناڵد ترەمپی راگەیاندن. 

رۆژی سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند: "پابەندییەکان بریتین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، رێگەگرتن لە هێرش لە نێوخۆ و لەنێو سنووری عێراقەوە، بنیاتنانی هاوبەشیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بێت."

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "ئامانجمان بۆ عێراق نەگۆڕدراوە کە بریتییە لە هەبوونی عێراقێکی خاوەن سەروەری، ئارام و خۆشگوزەران کە بۆ خەڵکەکەی باش بێت و لە بەرژەوەندیی ناوچەکەدا بێت." 

لێدوانی ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2026)، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ تەواوکردنی کابینەی وەزاریی پەسند کرد، ئەمە لە کاتێکدایە بۆ ماوەی چەندین مانگ بەشێکی وەزارەتەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.

پەرلەمان متمانەی بە سێ کەسایەتی دا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران:

- موحسین مەندەلاوی
- لەیس خەزعەلی
- محەممەد تەمیم

هاوکات، فارس بریفکانی، کاندیدی چوارەمی جێگری سەرۆکوەزیران، نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێ و دواخرا.

لەیس خەزعەلی، برای قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، پێشتر ناوی لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا بوو، بەڵام لە دەنگدانەکەدا متمانەی بەدەستهێنا و بووە جێگری سەرۆکوەزیران.

بەپێی دەنگدانی پەرلەمان، ئەم کەسانە وەک وەزیری وەزارەتە خزمەتگوزاری و سیادییەکان دیاریکران:
- وەزارەتی ناوخۆ: یاسر مالیکی
- وەزارەتی بەرگری: نایف شمەری  
- وەزارەتی پلاندانان: قوتەیبە حەمید
- وەزارەتی خوێندنی باڵا: حەیدەر حوسێنی.
- وەزارەتی رۆشنبیری: یاسین عیساوی
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: رێباز حەملان
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: محەممەد مووسەوی
- وەزارەتی لاوان و وەرزش: سەفا کینانی

 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆکراینا هەواڵی جێگیرکردنی درۆن و یەکەی درۆنی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە
جیهان21-10-2026

ئۆکراینا هەواڵی جێگیرکردنی درۆن و یەکەی درۆنی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

ئۆکراینا دەنگۆی جێگیرکردنی درۆن لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و بە "چەواشەکاری" ناوی دەبات
جیهان21-10-2026

ئۆکراینا دەنگۆی جێگیرکردنی درۆن لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و بە "چەواشەکاری" ناوی دەبات

ویتکۆف دەچێتە رووسیا و زیلینسکی دەڵێت، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییان لەگەڵ واشنتن دەستیپێکردووەتەوە
جیهان21-10-2026

ویتکۆف دەچێتە رووسیا و زیلینسکی دەڵێت، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییان لەگەڵ واشنتن دەستیپێکردووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە