Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

کۆڕبەندی ئەسیلا خەڵاتی شیعریی بڵند حەیدەریی بەخشییە شاعیران مورشیدی و ملیتی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی ئەلبانیا بە گوللـەی لاستیکی لە خۆپیشاندەران دەدەن
جیهان24-10-2026

پۆلیسی ئەلبانیا بە گوللـەی لاستیکی لە خۆپیشاندەران دەدەن

بەرپرسانی ئەمریکا: راوێژکارانی ترەمپ چاویان لە قۆناخی دوای نەتەنیاهوویە
جیهان24-10-2026

بەرپرسانی ئەمریکا: راوێژکارانی ترەمپ چاویان لە قۆناخی دوای نەتەنیاهوویە

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە
جیهان24-10-2026

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئەسیلای مەغریب، لە هۆڵی شا حەسەنی دووەم بۆ کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، شاعیران هۆنراوەکانیان دەخوێندەوە. ئەمە لە چوارچێوەی 47ـەمین خولی پاییزەی کۆڕبەندی ئەسیلا بوو، کە تێیدا براوەی خەڵاتی بڵند حەیدەری بۆ شاعیرانی گەنجی عەرەب راگەیێندرا.


پێش رێوڕەسمی دابەشکردنی هەشتەمین خولی خەڵاتەکە و خوێندنەوەی شیعرەکان، کە ئێوارەی رۆژی 18ـی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەچوو، حاتەم بەتیوی، نووسەر و توێژەری مەغریبی و ئەمینداری گشتیی دامەزراوەی کۆڕبەندی ئەسیلا، گوتارێکی پێشکێش کرد. 

تێیدا باسی مێژووی خەڵاتەکەی کرد کە لەلایەن محەممەد بن عیسا، دامەزرێنەری کۆڕبەندەکە، بیرمەندی کۆچکردووی مەغریبی، پێشنیاز کرابوو و ناوی (خەڵاتی بڵند حەیدەری، بۆ شاعیرانی گەنجی عەرەب)ی لێنرابوو. 

خەڵاتەکە لە ئابی 1996 لە رێوڕەسمی ماتەمینیی شاعیری کۆچکردوو، بڵند حەیدەری راگەیێندرا و لە ساڵی 1997 بە فەرمی دامەزرا.

بەتیوی، کە خۆی خەڵکی شاری ئەسیلایە و لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆڕبەندەکە بووە، یادی ئەو شاعیرە عەرەبانەی کردەوە کە هاوچەرخی دامەزراندنی کۆڕبەندەکە بوون و ئامادەی دانیشتنەکانی بوون. هەروەها جەختی لە گرنگیدانی دامەزراوەی کۆڕبەندی ئەسیلا بە شیعر و شاعیران کردەوە.

حاتەم بەتیوی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شاعیرە گەنجانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە، ئەمڕۆ بوونەتە شاعیری گەورە و پێگەی خۆیان لە بزووتنەوەی شیعری عەرەبیدا هەیە، لەوانە یاسین عەدنان، شاعیر و ئەدیب و راگەیاندنکاری مەغریبی کە ئێستا سەرۆکی لیژنەی دادوەریی خەڵاتەکەیە، هەروەها شاعیری مەغریبی، ئیکرام عابدی، کە براوەی خولی دووەمی خەڵاتەکە بوو.

دواتر ناوی هەردوو شاعیری براوەی خەڵاتەکە راگەیێندرا و رێزیان لێنرا، کە هەریەک لە شاعیری عێراقی، زەینەلعابدین مورشیدی و شاعیری مەغریبی، ئەبوبەکر ملیتی بە هاوبەشی خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا.

یاسین عەدنان، سەرۆکی لیژنەی دادوەران، راگەیێندراوی لیژنەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، "دوای پاڵاوتنی نزیکەی 16 ئەزموونی شیعریی گەنج لە سەرانسەری جیهانی عەرەبی و گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی دیوان و دەقە بڵاوکراوەکانیانەوە، لیژنەی دادوەریی هەشتەمین خولی خەڵاتی بڵند حەیدەری بۆ شاعیرانی گەنجی عەرەب، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا خەڵاتەکە بە هاوبەشی ببەخشێتە دوو شاعیری عەرەب کە بە بەرهەم و ئەزموونی داهێنەرانەیان سەرنجیان راکێشابوو، ئەوانیش بریتین لە: زەینەلعابدین مورشیدی لە عێراق و ئەبوبەکر ملیتی لە مەغریب." 

روونیشیکردەوە، "لیژنەی دادوەران بۆی دەرکەوتووە کە شاعیری عێراقی، زەینەلعابدین مورشیدی، خاوەنی دیوانی (منداڵی شوانەکان)، شاعیرێکی گەنجە و خاوەنی توانایەکی شیعریی بەرزە و بەرهەمێکی شیعریی دەوڵەمەند پێشکێش دەکات." 

سەبارەت بە ئەزموونی شاعیری مەغریبی، ئەبوبەکر ملیتی، لیژنەکە ئاماژەی بە "پتەویی پڕۆژەکەی کرد کە لە دوو دیوانی (لە چاوەکانتدا قاوەخانەکان هەن) و (دۆڕانێک بە مینی جوپ و گۆرەویی درێژەوە) رەنگیداوەتەوە و توانیویەتی خۆی لە کاریگەرییەکانی پێش خۆی رزگار بکات." 

هەروەها ئاماژە بەوە کرا، "رستەی شیعریی ئەو، لە تێڕامانەوە بۆ زمانێکی پوخت و کورت گۆڕاوە، کە وردەکارییەکانی ژیانی رۆژانە بۆ شیعرێکی رەسەن دەگۆڕێت، بەبێ زیادەڕەوی لە وشە و رەوانبێژیدا." هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەم کۆڕە و راگەیاندنی ئەنجامی خەڵاتەکە، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی شاعیر بڵند حەیدەری لە بەغدا لە ساڵی 1926.

لیژنەی دادوەران لە شاعیران و رەخنەگران و ئەکادیمیستان لە وڵاتە جیاوازەکانی عەرەبی پێکهاتبوو، لەوانە: مونسف وەهایبی (تونس)، عادل زەرغام (میسر)، فازڵ سوڵتانی (عێراق)، ڤیۆلێت ئەبو جەلد (لوبنان)، عەبدوڵڵا سدیق (مەغریب)، جگە لە حاتم بەتیوی، ئەمینداری گشتیی دامەزراوەی کۆڕبەندی ئەسیلا. کارەکانیشی لەلایەن رەخنەگر و ئەکادیمیستی مەغریبی، شەرەفەدین ماجدولین، هاوئاهەنگی بۆ کرابوو.

خولی یەکەمی خەڵاتەکە لە ساڵی 2000 بەڕێوەچوو و بە هاوبەشی لەلایەن عەبدولسەلام موسەوی شاعیری مەغریبی و ئەحمەد بەخیت، شاعیری میسری برایەوە. لە خولی دووەمدا لە ساڵی 2003، یاسین عەدنان، شاعیری مەغریبی و عەلی شەللاح، شاعیری عێراقی، بە هاوبەشی براوە بوون. لە خولی سێیەمدا لە ساڵی 2008، ئیکرام عەبدی، شاعیری مەغریبی و خولود موعەللا، شاعیری ئیماراتی، بە هاوبەشی خەڵاتەکەیان بردەوە.

لە خولی چوارەمدا لە ساڵی 2011، عەبدولڕەحیم خەسار، شاعیری مەغریبی و محەممەد هشام مەغریبی، شاعیری کوەیتی، بە هاوبەشی براوە بوون. لە خولی پێنجەمدا لە ساڵی 2015، سەکینە حەبیبوڵڵا، شاعیری مەغریبی و عەبدوڵڵا ئەبوبەکر، شاعیری ئوردنی، بە هاوبەشی خەڵاتەکەیان بردەوە.

لە خولی شەشەمدا لە ساڵی 2018، نەسیمە راوی، شاعیری مەغریبی و محەممەد عەرەبی، شاعیری تونسی، بە هاوبەشی براوە بوون. لە خولی حەوتەمدا لە ساڵی 2022، نیهاد زەکی، شاعیری میسری و عومەر راجی، شاعیری مەغریبی، بە هاوبەشی خەڵاتەکەیان بردەوە. دوای رێوڕەسمی خەڵاتکردنی شاعیرە براوەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان، خوێندنەوەی شیعر دەستیپێکرد، کە تێیدا ئیکرام عەبدی، شاعیری مەغریبی و هەردوو شاعیری براوە، ئەبوبەکر ملیتی و زەینەلعابدین مورشیدی، شیعرەکانیان خوێندەوە.

بڵند حەیدەری، شاعیر و نووسەری بە رەچەڵەک کورد، لە 26ی ئەیلولی ساڵی 1926 لە بەغدا لەدایكبووە. دایكی فاتیمەی كچی ئیبراهیم ئەفەندییە كە پۆستی شێخی ئیسلامی هەبووە لە ئیستەنبووڵ، ساڵی 1996 کۆچی دوایی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی ئەلبانیا بە گوللـەی لاستیکی لە خۆپیشاندەران دەدەن
جیهان24-10-2026

پۆلیسی ئەلبانیا بە گوللـەی لاستیکی لە خۆپیشاندەران دەدەن

بەرپرسانی ئەمریکا: راوێژکارانی ترەمپ چاویان لە قۆناخی دوای نەتەنیاهوویە
جیهان24-10-2026

بەرپرسانی ئەمریکا: راوێژکارانی ترەمپ چاویان لە قۆناخی دوای نەتەنیاهوویە

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە
جیهان24-10-2026

بەشی زمانی کوردی لە زانکۆیەکی بەیژینگی چین كرايەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە