Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی: رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە

رێبەر حوسێن

رێبەر حوسێن

04-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبەر حوسێن
رێبەر حوسێن04-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرده‌وه‌".
 
رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێگەیشت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته‌ به‌شێک له‌ ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، هه‌روه‌ها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە".
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە".
 
دەقی راگەیێدراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.
 
لە پەیوەندییەکەدا، وێڕاى باسكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
 
هەروەها هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرده‌وه‌، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.
 
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته‌ به‌شێك له‌ ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، هه‌روه‌ها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە