رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای دانەگاز دەڵێت، کێڵگەکە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە هەر کات بە گونجاو زانرا.
کۆمپانیای دانەگاز ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "بەشێوازی کاتی بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە رۆژی 28ـی 2ـی 2026ـەوە وەستاوە".
دانەگاز دەڵێت، وەستاندنی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک رێکارێک بۆ خۆپاراستن لەبەر رەوشی ئەمنی ناوچەکە.
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەدات، کێڵگەکە ئامادەکراوە و لە هەل و مەرجێکدایە کە بەخێرایی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە، هەر کات بە گونجاو زانرا.
رۆژی 28ـی دووی 2026، ئەمریکا و ئێران هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشکردنە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.
کۆمپانیای دانە گاز دوای هێرشەکە بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر وەستاند، کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا گاز بەرهەمدەهێنێت و سەرچاوەی سەرەکییە بۆ دابینکردنی گاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.



.jpg&w=3840&q=75)