Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

رێبوار عەلی

رێبوار عەلی

15-12-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبوار عەلی
رێبوار عەلی15-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشکەشی دەکات، وردەکاریی چۆنیەتیی مامەڵەکردن و خەرجکردنی ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە خستەڕوو و جەختی کردەوە کە پرۆسەکە بە تەواوی شەفاف دەبێت و چاودێری دەکرێت.
 
تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی هەڵمەتی رووداو بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، زیاتر لە شەش ملیاردینار و 600 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە.
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، کە ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کەمپەینەکەیە، سەبارەت بە رۆڵی دەستەی دەستپاکی لە چاودێریکردنی پارەکە، رایگەیاند: "کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی و کەناڵ یارمەتییان کۆکردووەتەوە، بەڵام بڕی پارەی کۆکراوە لەلایەن رووداوەوە تاوەکو ئێستا زۆرترینە. گرنگە ئەو پارەیە بچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی، چونکە ئەو کاتە وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و روون و شەفاف دەبێت و دامەزراوەکانی وەک دیوانی چاودێریی دارایی دەتوانن چاودێری بکەن و داوای راپۆرتی خەرجکردنی بکەن."
 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بە ئەزموونی پێشووی کەمپەینی "رەنجی شەهیدان" کرد و گوتی: "رووداو پێشتریش هەڵمەتی 'رەنجی شەهیدان'ـی هەبوو کە بە سەرپەرشتیی جەمال عەبدول و مامۆستا حەمەسەعید حەسەن بەڕێوەچوو و پرۆسەکە زۆر شەفاف بوو. بۆ ئەم هەڵمەتەش، لیژنەیەک دیاری دەکرێت بۆ خەرجکردنی پارەکە و دەبێت لیستێکی ورد و دروستی زیانلێکەوتووان ئامادە بکرێت. دەبێت ئەولەویەت بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو بێت نەک بۆ نموونە کەسێکی دەوڵەمەندیش قەرەبوو بکرێتەوە.
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەرگوتیشی: "ئێمە وەک دەستەی دەستپاکی، بەشێک لە ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین کە چاودێریی پرۆسەکەیە. لەو رۆژەوەی پارەکە دەچێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییە، دەبێتە داهاتی گشتی و ئێمە دەتوانین نوێنەرمان هەبێت و چاودێریی مەیدانی بکەین. گومانمان لە کەس نییە، بەڵام ئەمە رێکارێکی چاودێرییە بۆ دڵنیابوون."
 
حاکم ئەحمەد ئەنوەر جەختی لەسەر ئەولەویەتەکان کردەوە و گوتی: "دەبێت بەرنامەیەکی ورد هەبێت. بۆ نموونە، ئەگەر 500 ماڵ پێویستیان بە کەلوپەل بێت، دەبێت خەمڵاندن بکرێت. ئۆتۆمبێل راستە زەرەرە، بەڵام هاووڵاتییەک کە ماڵی نەماوە و هیچ کەلوپەلێکی بۆ دەرنەچووە، لە پێشترە. خەڵکێک هەیە شوێنی حەوانەوەی نەماوە و چوونەتە ماڵی خزمانیان. کارەساتەکە گەورەیە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیش هەیە."
 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، باسی لە گرنگیی دانانی پلانی حکومی بۆ کارەساتە سرووشتییەکان کرد و رایگەیاند: "پێویستە حکومەت بودجەیەکی تایبەت بە دۆخە لەناکاوەکان دابین بکات. خەڵکێکی زۆر لە کوردستان توانای داراییان باشە و حەزیان بە کاری خێرخوازییە، بەڵام متمانەیان دەوێت کە پارەکەیان بە شوێنی شایستە دەگات. ئەم هەڵمەتانە تەنیا لایەنی ماددییان گرنگ نییە، بەڵکو ئەو هاوسۆزییەی لەنێو کۆمەڵگەدا دروستی دەکات، زۆر گرنگە."
 
سەبارەت بە میکانیزمی بەخشین و خەرجکردنی پارەکە، حاکم ئەحمەد ئەنوەر روونیکردەوە: "هەژمارێکی بانکی لە بانکێکی حکومی کراوەتەوە و پارەکە دەچێتە ئەوێ. ئەمە دڵنیایی دەداتە خێرخوازان. رووداو تەنیا ئامرازێکە بۆ کەمپەینەکە. دواتر، پێویستمان بە لیژنەیەکی جێبەجێکردن دەبێت کە رەنگە لە دامەزراوە رەسمییەکانی حکومەت پێکبێت. ئێمە وەک دەستەی دەستپاکی خۆبەخشانە چاودێریی پرۆسەکە دەکەین. لە کۆتایی پرۆسەکەشدا، هەروەک لە کەمپەینی 'رەنجی شەهیدان' کرا، بە راپۆرتێک بۆ هەموو هاووڵاتییەک، چ ئەوانەی بەخششیان کردووە یان نا، روون دەکرێتەوە کە پارەکە چۆن خەرج کراوە."
 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە