Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای 38 ساڵ ناسنامەی 7 رووفاتی ئەنفالکراوانی بادینان ئاشکرا کرا

نایف رەمەزان

نایف رەمەزان

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

لە كانوونی یەكەمی 2018 بۆ یەكەمجار لە رووداو دەستی بەكاری راگەیاندن كردووە . ڤیتی لەسەر مژارە جۆراوجۆرەكان دەكات . ژمارەیەك لە ڤیتییەكانی لەسەر كێشەكانی خەڵك كاریگەربوونە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە. 
لە ئاداری 2019 ڤیتییەكی لەسەر خراپی گوزەرانی ئافرەتێكی دانیشتووی شارۆچكەی ئاكرێ كرد، كە بەتەنیا لە كەلاوەیەكدا لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژیا، دوای بڵاوبوونەوەی، هەڵمەتێكی خێرخوازی ئەنجامدرا بۆ باشكردنی ژیانی ئەو پیرەژنە بێكەسە.
لە ئایاری 2019 ڤیتییەكی لەسەر كێشەی گوندی قەشەفرێی كریستیانەكان لە قەزای سێمێلی پارێزگای دۆهۆك، كە سێ كارگەی شكاندنی بەرد بەشێوەیەكی نایاسایی لە گوندەكە دانرابوون و ببوونە هۆی بێزاری گوندنشینان، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیتییەكە، كارگەكان داخران و كێشەی گوندەكە چارەسەربوو.

نایف رەمەزان
نایف رەمەزان26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دوای تێپەڕبوونی 38 ساڵ بەسەر پرۆسەی شۆم و تاوانکاریی ئەنفالدا، ناسنامەی هەشت رووفاتی شەهیدانی بادینان راگەیەندرا، کە ساڵێک پێشتر لە گوندی مێرگەتیی سەر بە ناحیەی سەرسنگ گۆڕەکانیان هەڵدرابوونەوە و کەسووکاریان چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی بوون.

گۆڕەکان هەریەکەیان کۆدێکی تایبەتیان هەبوو تاوەکو لە رێگەی پشکنینەکانەوە ناسنامەکانیان جێگیر کران.

محەممەد عادل، کوڕی شەهیدێک لەبارەی ئاشکرابوونی ئەنجامەکەوە بە رووداوی گوت: "دوای ئەوەی رووفاتەکانیان دەرێنا، وەک ئەوە بوو لەو رۆژەدا بۆ من ساخ بووبنەوە. دوای ئاشکرابوونی ئەنجامەکانیش کاتێک زانیمان کامیان رووفاتی کەسمانە، زۆر پێخۆشحاڵ بووم."

هەروەها ئەحمەد حەمید، کوڕی شەهیدێکی دیکە بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە تازە ئارام بووینەوە و زانیمان تەرم و گۆڕی ئەوان کامەیە."

ئەم ئاشکراکردنەی ناسنامەی رووفاتەکان لە چوارچێوەی مەراسیمێکی بەرفراواندا بوو بۆ ساخکردنەوەی 38 ساڵەی ئەنفالی بەهدینان. لە بڕگەیەکی مەراسیمەکەدا رێز لە تیمێکی پزیشکی خەڵکی هەولێر گگیرا کە لە کاتی ئەنفالدا لە ناوچەی جێژنیکان چارەسەری خەڵکی بادینانیان کردبوو.

د. ناسر هەرکی، پسپۆڕی یاسایی لەبارەی ئەو بیرەوەرییانەوە بە رووداوی گوت: "ئەو شتەی هیچ کات لە بیرم ناچێت ئەوەیە کاتێک دەممبینی زارۆک بە سکچوون و رشاندن لە بەرچاوما دەمردن و نەماندەتوانی هیچیان بۆ بکەین. ئەوەی لە دەستمان هات بۆمان کردن و تاوەکو مابین لە خزمەتی گەلەکەی خۆماندا دەبین."

قۆناغی هەشتەمی ئەنفال لە بادینان لە 25ی ئاب تاوەکو 6ی ئەیلولی 1988 بەردەوام بوو و زیانێکی مرۆیی و ماددی زۆری بە ناوچەکە گەیاند.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەبارەی زیانەکانی ئەو تاوانەوە بە رووداوی راگەیاند: "لەو چەند ڕۆژەدا حکومەتی عێراق 488 گوندی ناوچەکەی لە پارێزگای دهۆک و نەینەوا وێران کرد، 34 گوند لە ڕۆژی 25ی ئابدا کیمیاباران کران و زیاتر لە 30 هەزار مرۆڤیش بە دیل گیران."

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی دهۆک، تاوەکو ئێستاش رووفاتی 1,550 کەسی ئەنفالکراوی بادینان بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە