Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خاوەن موەلیدەکانی تۆبزاوای کەرکووک هاتنە سەر شەقام و داوای گازوایل دەکەن

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دژی نەبوونی کارەبای نیشتمانی و کارپێنەکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان، ناڕەزایی هاووڵاتییان لە کەرکووک پەرەی سەندووە و هەر جارە و دانیشتووانی گەڕەکێک یان گوندێکی پارێزگاکە خۆپێشاندان دەکەن.


دانیشتووانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکووک بەدەست نەبوونی کارەبای نیشتمانی و کارپێنەکردنی مۆلیدەکانەوە دەناڵێنن و چەند رۆژێکە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

ئاراس مەحممەد، دانیشتووی گوندی تۆپزاوا لەبارەی دۆخی کارەباوە بە رووداوی راگەیاند: "کارەبای نیشتمانی پێنج خولەک هەیە و پێنج خولەک نییە، کارەبای مۆلیدەشمان هەر نییە. ئەم مانگە 11 هەزار دینار بۆ مۆلیدە هاتووه‌تەوە؛ ئەگەر مۆلیدە کار نەکات ئەوا پارەیە زۆرە. سێ شەوە خەڵک لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و بەیانیانیش دەچن بۆ کرێکاری."

هاوکات ئەحمەد عەباس، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکەیە و بە رووداوی گوت: "نە کارەبا هەیە نە ئاو، لەبەر بێ‌کارەبایی هیچ ئامێرێکمان کار ناکات و دوێنێ شەو لەبەر بێ‌کارەبایی و گەرما نەخەوتووم."

نرخی یەک ئامپێری کارەبای مۆلیدە لە کەرکووک 13 هەزار دینارە، بەڵام خاوەن مۆلیدەکانیش گلەیییان لە کەمیی بەشەگازوایل حکومی هەیە.

ئەدهەم ئەحمەد، خاوەن مۆلیدەیەک لەبارەی کێشەکانیانەوە بە رووداوی راگەیاند: "حەویجە 20 خولەک لێرەوە دوورە و یەک ئامپێر بە 18 هەزار دینارە. من یەک بەرمیل گازوایلم بە 300 هەزار دینار کڕیوە، 13 هەزار دینار بۆ ئامپێرێک هیچ نییە. رۆژانە لانی کەم 16 کاتژمێر کارەبا دەدەم و حکومەت نیوەی ئەوەشی پێ ناکرێت."

نەبوونی گازوایل بووەتە کێشەی سەرەکیی مۆلیدە ئەهلییەکان و بەرپرسانی ناوچەکەش ئاماژە بە بەربڵاویی کێشەکە دەکەن.

ئاڤێستا مەحممەد، قایمەقامی قەزای ناوەندیی کەرکووک لەبارەی گرفتەکەوە بە رووداوی گوت: "ئەو گازوایلەی بە مۆلیدەکان دەدرێت بەشی مانگەکەیان ناکات و دەبێت خۆیان لە بازاڕی رەش بیکڕن. زۆرێک لە خاوەن مۆلیدەکان ئەو کێشەیەیان هەیە و داوایان کردووە چارەسەرێکی ریشەیییان بۆ بدۆزرێتەوە."

نرخی یەک بەرمیل گازوایل لە بازاڕی رەشدا گەیشتووەتە 300 هەزار دینار و بە زەحمەتیش دەستدەکەوێت؛ بەپێی وتەی خاوەن مۆلیدەکان، ئەو بەشەگازوایل مانگانە حکومەت بە نرخی پاڵپشتیکراو پێیان دەدات، تەنیا بەشی یەک هەفتەی کارکردنیان دەکات.





بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە