Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لایڤین و مینا لە هەولێر و خانەقین لە خولی دووەمی پۆلی دوازدە بوونە یەکێک لە یەکەمەکانی کوردستان

رەنجە جەمال

رەنجە جەمال

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

دوو کچە قوتابی لە شارەکانی هەولێر و خانەقین، لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەییدا بە بەدەستهێنانی کۆنمرەی 700 و نمرەی تەواو، ناویان لە ریزبەندی یەکەمەکانی ئاستی باشووری کوردستاندا تۆمار کرد.


لاڤین کازم، قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەییی هەولێری کچانی حکومییە و دەیەوێت هاوشێوەی براکەی لە کۆلێژی پزیشکیی گشتی درێژە بە خوێندن بدات. بەپێی وتەی لاڤین، خێزانەکەی پاڵپشت و هاوکاری سەرەکیی رێی سەرکەوتنی بوون.

لاڤین کازم، یەکێک لە یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبارەی سەرکەوتنەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند: "پێشبینیی ئەم نمرەیەم کردبوو چونکە سەیری وەڵامەکانم کردبووەوە؛ بە هاوکاریی خوای گەورە توانیومە بەدەستی بهێنم. رۆژانە 10 تاوەکو 12 کاتژمێر دەمخوێند و بەپشتیوانیی خوا دەکەمە کۆلێژی پزیشکیی گشتی تاوەکو لەگەڵ براکەمدا درێژە بە خوێندن بدەم."

کازم سەعدوڵڵا، باوکی لاڤین لەبارەی هاوکاریکردنی کچەکەیەوە بە رووداوی گوت: "ئێمە وەک دایک و باوک بە تەواوی پاڵپشتیمان دەکرد و هانمان دەدا تاوەکو لە وانەکانی سارد نەبێتەوە؛ رێنماییەکانی ئێمە و پشتگیرییەکانی براکەی کاریگەریی زۆریان لەسەر هەبوو."

هاوکات لە شاری خانەقین، قوتابییەکی دیکە بە ناوی مینا هەژار توانی بە هەمان شێوە کۆنمرەی 700 بەدەستبهێنێت و ببێتە یەکێک لە یەکەمەکانی ئاستی هەرێمی کوردستان.

مینا هەژار، یەکێک لە یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە خانەقین لەبارەی ئاستەنگ و هەوڵەکانییەوە بە رووداوی راگەیاند: "ڕۆژانە بە بەردەوامی دەمخوێند و پابەندی وانەکانم بووم، مامۆستاکانیشم زۆر یارمەتیدەرم بوون. رێگایەکی دوورودرێژ بوو بەڵام بەردەوام هەوڵم دا. نیەتی ئەوەم هەبوو لە خولی یەکەمدا سەرکەوتن بەدەستبهێنم بەڵام بارودۆخ و دۆخی خانەقین نەیهێشت، بەڵام سوپاس بۆ خوا لە خولی دووەمدا توانیم بەو ئامانجە بگەشم."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییدا کردبوو. تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە 11ی ئاب دەستیان پێکرد و لە 30ی هەمان مانگ کۆتاییان هات، هاوکات ڕۆژێک دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانیش ئەنجامەکان بە فەرمی راگەیێندران.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە