Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە دهۆک 85%ـی گەنم لەسەر زەوی ماوەتەوە

نایف رەمەزان

نایف رەمەزان

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

لە كانوونی یەكەمی 2018 بۆ یەكەمجار لە رووداو دەستی بەكاری راگەیاندن كردووە . ڤیتی لەسەر مژارە جۆراوجۆرەكان دەكات . ژمارەیەك لە ڤیتییەكانی لەسەر كێشەكانی خەڵك كاریگەربوونە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە. 
لە ئاداری 2019 ڤیتییەكی لەسەر خراپی گوزەرانی ئافرەتێكی دانیشتووی شارۆچكەی ئاكرێ كرد، كە بەتەنیا لە كەلاوەیەكدا لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژیا، دوای بڵاوبوونەوەی، هەڵمەتێكی خێرخوازی ئەنجامدرا بۆ باشكردنی ژیانی ئەو پیرەژنە بێكەسە.
لە ئایاری 2019 ڤیتییەكی لەسەر كێشەی گوندی قەشەفرێی كریستیانەكان لە قەزای سێمێلی پارێزگای دۆهۆك، كە سێ كارگەی شكاندنی بەرد بەشێوەیەكی نایاسایی لە گوندەكە دانرابوون و ببوونە هۆی بێزاری گوندنشینان، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیتییەكە، كارگەكان داخران و كێشەی گوندەكە چارەسەربوو.

نایف رەمەزان
نایف رەمەزان18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو - دجیتاڵ

سەرەڕای بەرهەمێکی زۆری گەنم لە پارێزگای دهۆک، جووتیاران لە دۆخێکی خراپدان؛ تەنیا 15%ـی گەنمەکەیان لە سایلۆکان وەرگیراوە و ئەوی دیکەی لەسەر زەوی ماوەتەوە. جووتیاران گومان دەکەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە ئەنقەست کات بکوژن تاوەکو دواتر گەنمەکەیان بە نرخێکی زۆر هەرزان لێ بکڕنەوە.

عومەر نووری، جووتیارێکی سنووری قەزای سێمێلە، نزیکەی هەزار تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە، بەڵام تەنیا 250 تۆنی لێ وەرگیراوە و 750 تۆنی لەسەر زەوی ماوەتەوە. ئەو بە رووداوی راگەیاند: "کۆمپانیاکان نرخەکانیان دیاری ناکەن، دیارە مەبەستێکیان هەیە؛ دەیانەوێت دەرگای سایلۆکان دابخرێت و دواتر بڵێن رێگەتان نییە و دەبێت بەو نرخە هەرزانەی ئێمە دەیڵێین گەنمەکەمان بدەنێ."

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە لە رێگەی 11 کۆمپانیاوە گەنمی ماوەی جووتیاران وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە دەستیان بە وەرگرتنی گەنم نەکردووە.

بازاڕی رەش و کۆمپانیاکان لە بازاڕی رەشدا، نرخی هەر تۆنێک گەنم لە 330 هەزار دینار تێپەڕ ناکات. بازرگان و جووتیاران لە نرخ و مامەڵەی کۆمپانیاکان نیگەرانن. یوسف شەرەفانی، بازرگانێکی گەنم دەڵێت: "بازاڕی رەش ئێستا باشترە لە کۆمپانیاکان، چونکە ئەگەر گەنم ببیە کۆمپانیا و رەفز بکرێتەوە، تێچووی گواستنەوە و پشکنینەکەی هەمووی لەسەر جووتیار دەمێنێتەوە."

ئازاد رەمەزان، بازرگانێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا زۆربەی گەنمەکان بە یەک نرخ وەک ئالیک وەردەگیرێن، چ باش بێت و چ خراپ.

ئاماری گەنم لە دهۆک:

  - بەرهەمی پێشبینیکراو: زیاتر لە 600,000 تۆن.
  - بڕی وەرگیراو لە سایلۆکان: تەنیا 116,000 تۆن.
  - رێژەی گەنمی وەرنەگیراو:85%ـی کۆی بەرهەم.

نازم محەممەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی دهۆک، هۆکاری وەرنەگرتنی گەنم بۆ سیاسەتی بەغدا دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "تەنیا 15%ـی گەنمەکە وەردەگیرێت، ئەمە لە ساڵی 2017ـەوە بەغدا ئەمەمان لەگەڵ دەکات و بابەتەکە سیاسییە نەک تەکنیکی."

نرخەکانی کڕینەوەی گەنم:

  - ناو پلانی کشتوکاڵی: تۆنی بە 750,000 دینار.
  - دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی: تۆنی بە 500,000 دینار.
  - بازاڕی رەش و کۆمپانیاکان: نزیکەی 330,000 دینار.

ئەم جیاوازییە زۆرەی نرخ و کەمیی رێژەی وەرگرتن لە سایلۆ حکومییەکان، جووتیارانی دهۆکی خستووەتە بەردەم زیانێکی ماڵیی گەورە و مەترسیی تێکچوونی بەرهەمەکانیان لەژێر تیشکی خۆردا.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە