Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پیاوێکی بەتەمەن لە جۆلەمێرگ 18 منداڵ و 58 نەوەی هەیە و یاریزانی تۆپی پێیە

شەوکەت هەرکی

شەوکەت هەرکی

25-03-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوکەت هەرکی
شەوکەت هەرکی25-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی رووبارۆکی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، پیاوێکی 73 ساڵ شان بە شانی گەنجان بەباشی یاریی تۆپی پێ دەکات. ئەم پیاوە 18 منداڵ و 58 نەوەی هەیە، لە پاڵ یاریکردن لەگەڵ منداڵان، ئامۆژگاریشیان دەکات.
 
ئەحمەد عەولا تاوەکو تەمەنی 8 ساڵی لە هەولێر ژیاوە و یەکەم جاریش هەر لەوێ یاریی تۆپی پێی کردووە، ئەو ئێستا تەمەنی 73 ساڵە، بەڵام یاریزانێکی زیرەکە. دیمەنی یاریکردنی ئەو، جوانییەکی تایبەتی هەیە.
 
مام ئەحمەد بە رووداوی گوت: "لە 8 ساڵییەوە دەستم بە یاریی تۆپی پێ کرد هەتا 10 ساڵی. دواتر وازم هێنا هەتا پیریم، دووبارە دەستم پێکردەوە. بۆ تەندروستی زۆر باشە. بۆ جەستەم سوودێکی زۆری هەیە. تۆپی پێ زۆر باشە. من هەمیشە حەزم لە تۆپی پێیە، هەفتانە دوو جار لەگەڵ گەنجان دەچمە رووبارۆک و یاری دەکەین". 
 
دیمەنەکانی کاتێک مام ئەحمەد بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ گۆڵ تۆمار دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە و زۆر سەرنجی خەڵکیان راکێشاوە. ئەو زۆر جاریش لە گۆڕەپانی یاریگە لەگەڵ نەوە و منداڵەکانی یاریی تۆپی پێ دەکات، جگە لەوەش، هەمیشە ئامۆژگارییان دەکات. 
 
ئەنەس، گەنجی گوندی خەڵکی ناوبەرۆژیا دەڵێت، "لەگەڵ خاڵە ئەحمەد یاری تۆپی پێ زۆر خۆش دەگوزەرێت. ئێمە زۆر کەیف دەکەین و ئەو زۆر پێشکەوتووە."
 
ئازمی ئێرەن، گەنجێکی خەڵکی گوندی مووسەکایە و دەڵێت: "ئێمە هەموو جارێک لەگەڵ خاڵە ئەحمەد دەچینە تۆپان، ئەو یارییەکەمان خۆشتر دەکات. ئێمە لە گوندەکانی ترەوە دێین تاوەکو لەگەڵی یاری بکەین. یاریمان خۆش و ئاسوودە تێدەپەڕێت و ئەو هەمیشە ئامۆژگاریی باشمان دەکات، هەمیشە دەڵێت لەسەرخۆ یاری بکەن و باش بن بۆ یەکتر."
 
لە تەنیشتی یاریگە خۆڵەکەی گوندی ناوبەرۆژیا، بەشێک لە لایەنگرانی مام ئەحمەد کەسانی تەمەندارن و هەر کاتێک مام ئەحمەد گۆڵێک تۆمار دەکات، ئەوانیش دڵخۆش دەبن.
 
کازم کایا، خەڵکی گوندی ناوبەرۆژیا باسی لەوە کرد: "راستییەکەی ئێمە زۆر دڵخۆشین کە کەسێک تەمەنی 73 ساڵە لەگەڵ گەنجەکانمان تۆپان دەکات. ئەمەش چێژە. ئێمەش هەندێک جار دێین و تەماشای دەکەین. ئێمە زۆر لێی رازین. ئەو بەو تەمەنەیەوە کەیفی گەنجەکانمان خۆش دەکات، ئێمەش پێی دڵخۆش دەبین."
 
ئایهان دینچ، موختاری گوندی ناوبەرۆژیاش ئاماژە بەوە دەکات: "ئەو لەگەڵ گەنجان دەچێت و دەڵێت تۆپی پێ دۆستایەتییە، لێک ئاگاداربوونە، یەکبوونە. بەردەوام ئامۆژگاریی باش دەکات بۆ گەنجان. بەڕۆژ لە گوندەکە تۆپان دەکات و ئێواران دەچێتە روبارۆکە".

 

 
 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە